گرووپی نێودەوڵەتی-ئیلهام عەلیۆف سەرۆک کۆماری کۆماری ئازەربایجان لە پەراوێزی دیدار لەگەڵ هەواڵنێرانی وڵاتانی جیاواز لە شاری خانکەندی وەڵامی پرسیارەکەی هەواڵنێری مێهر کە بەشداری "کۆبوونەوەی مێدیایی شۆشا" یە دایەوە.
ئیلهام عەلیۆف بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئێمە لەم دواییەدا میوانداری بەڕێز مەسعوود پزشکیان بووین ، سەبارەت بە پێوەندی ئێران و ئازەربایجان وتی: پێوەندی تاران و باکوو لە ئاستێکی بەرزدایە و ئەو پێوەندییانە درێژەی دەبێت.
ناوبراو هەروەها سەبارەت بە ڕەوتی کۆریدۆری ئەرەس لە ڕێگای ڕووباری ئەرەسەوە، زیادی کرد: ڕەوتی چێ کردنی ئەو کۆریدۆرە بە باشی دەچێتە پێشەوە و لە لایەن ئێمەوە کۆتایی هاتووە و چاوەڕوانین بەشی هاوپەیوەند بە ئێران لەلایەن کۆمپانیای ئێرانییەوە کۆتایی پێبێت.
عەلیۆف لە درێژەدا جەختی کرد: ئێمە بەشێکی گرینگ لە کۆریدۆرەکەمان لە ئاق بەند-کەلالە- جوڵفا کۆتایی هێناوە پێدەچێت ئەو پڕۆژە تا دواییەکانی ئەمساڵ بکرێتەوە.
بە وتەی عەلیۆف ڕێگایەکی ئاسنی لە خاکی ئێرانەوە بەرەو جوڵفا خەریکە دەکرێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لە کۆتاییدا هەواڵنێری مێهری خستە بەردەنگەوە و جەختی کرد: سڵاوی بگەیێننە مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری بەڕێزی ئێران و براکانمان لە ئێران.
Your Comment